چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، كاتژمێر ١ی به‌ره‌به‌یانی، پارله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجام دا تا به مسته‌فا كازمی، سێهه‌مین كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاش عادڵ عه‌بدول مه‌هدی و كابینه‌ی پێشنیار كراوی، ده‌نگی متمانه بدات. ئه‌م ده‌نگدانه له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه پارله‌مانتارانی ژماره‌یه‌ك له حیزبه سیاسیه‌كان له‌وانه هاوپه‌یمانه شیعه‌كان، له هاتن بۆ پارله‌مان و به‌شداری كردن له‌م ده‌نگدانه‌دا خۆیان بواردبوو. له كۆتایی ده‌نگدانه‌كه‌دا “كازمی” وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران سۆندی خوارد و ناوی ١٥ كه‌س له كابینه‌ی ٢٢ كه‌سیی خۆی ڕاگه‌یاند. ئه‌ویش هه‌ر وه‌ك هه‌میشه، ئه‌وله‌ویه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بوونی عێراق به ناوه‌ندی شه‌ڕی نیابه‌تی، پێویستی ئینحساری چه‌ك و چۆڵ له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت و هاوكاری و په‌یوه‌ندیی گونجاو له‌گه‌ڵ وڵاته هاوساكان و كۆمه‌ڵگای جیهانیی، ڕاگه‌یاند. ئه‌و ته‌نیا بۆ ڕواڵه‌ت پارێزی، ورده ئاماژه‌یه‌كی به به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا و گه‌نده‌ڵی ماڵی و ڕێفۆرمی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان و پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تیی ئاشتی خوازانه كرد و وتی: “ده‌وڵه‌تی ئێمه ده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یران ده‌بێت نه‌ك ده‌وڵه‌تی خوڵقاندنی قه‌یران“. كازمی دواتر له “تویت“ێك دا، ئه‌وله‌ویه‌تی كاری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خزمه‌ت به خه‌ڵك و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌منیه‌ت و عه‌داڵه‌ت، ڕاگه‌یاند. كازمی له ئێستادا له لایه‌ن ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامیشه‌وه ئهئید كراوه. ئه‌گه‌رچی پێشتر كۆماری ئیسلامی به‌خاتری ئه‌وه‌یكه ناوبراو سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئه‌منیی عێراق بوو، ئه‌وی به هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و كوشتنی قاسم سوله‌یمانی تۆمه‌تبار كردبوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ڕۆژنامه‌ی شه‌رقول ئه‌وسه‌ت، ڕۆژی دووشه‌ممه ئاشكرای كرد كه نێردراوه‌كانی ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی له عێراق به شێوه‌ی جیارواز له‌گه‌ڵ كازمی دیداریان ئه‌نجام داوه.
به له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی واقعیی عێراق، ئاشكرایه كه واده و به‌ڵێنیه‌كانی كازمی و یان هه‌ر كهسێكیتر، ناتوانێ له ئیدیعایه‌كی بێ بنه‌ما زیاتر بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری و پێكهاته‌ی هێزه سیاسی و میلیشیا جۆراوجۆره‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و ده‌خاڵه‌ت و ڕه‌خنه‌ی ده‌وڵه‌تانی قازانجبه‌ر له عێراق له ساڵی ٢٠٠٣وه هه‌تا ئێستا نه ته‌نیا ئهمینیهت و سه‌قامگیریی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌دیاری نه‌هێناوه به‌ڵكوو گه‌نده‌ڵی و دزی و كوشت و كوشتار و جه‌نایه‌ت و نائهمنیشی له‌م وڵاته‌دا په‌ره پێداوه. ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌نانه‌ت ژیانێكی ئاسایی له خه‌ڵك زه‌وت كردووه و كۆمه‌ڵگای له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و برسیه‌تی و كێشه و قه‌یرانی قووڵ به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه.
موعامه‌له و به‌ند و به‌ستی سیاسیی ئه‌م داوایانه‌ی ده‌وڵه‌ت و حیزب و گرووپه‌كان، له‌سه‌ر دیاری كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رفه‌تێك ئه‌نجام درا كه ویرووسی كۆرۆنا بۆی خۆڵقاندن و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌ری له ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كانی خه‌ڵك گرت. به‌ڵام پاش كاندیداتۆریی كازمی بۆ ئه‌م پۆسته، سه‌ره‌ڕای بوونی مه‌ترسیی كۆرۆنا، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازی بۆ جارێكی دیكه هاتنه‌وه سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانه‌كانی به‌غدا و باقی شاره‌كانی دیكه و وێڕای ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی مسته‌فا كازمی، وه‌ك یه‌كێك له مۆره گه‌نده‌ڵ و سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عێراق، له‌سه‌ر درێژه‌دانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان پێداگریان كرد. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان و به‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین دانیشتنی ده‌وڵه‌تی كازمی، له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگیی خۆپیشاندانه‌كان له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه و به درووشمی “په‌یمانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شۆڕش“، له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق له‌وانه به‌غدا، به‌سه‌ره، ناسریه، دیوانیه، كوت و بابێلی كه‌ربه‌لا خه‌ڵكی ناڕازی له درێژه‌ی خه‌باتی ٨ مانگه‌ی ڕابردووی خۆیاندا كه ناوی “شۆڕشی ئۆكتۆبری ٢٠١٩“یان له‌سه‌ر دانابوو، ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی و وێڕای ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی كازمی، خوازیاری باشتر كردنی باروودۆخی ژیانی خۆیان و كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و سزادانی بكوژه‌كانی خه‌ڵك بوون. ئه‌و هێزه میلیشیایانه‌ی كه هۆكاری كۆشتار و تیرۆر و ڕفاندنی چالاكانی ئه‌م بزهووتنهوه مه‌زنه كۆمه‌ڵایه‌تیه بوون، له به‌سره و شوێنهكانیتر، هه‌ر وه‌ك ڕابردوو، له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا ڕاوه‌ستان و ده‌ستیان كرد به ته‌قه كردن و به‌داخه‌وه به‌هۆی ته‌قه‌ی میلیشیاكانی “ساروڵڵا” له به‌سره، سێ كه‌س له ناڕازیان گیانیان به‌خت كرد و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون. له شاری “كوت“ی ناوه‌ندی پارێزگای واست، ناڕازیان هێرشیان كرده سه‌ر ستادی ڕێكخرای “به‌در“ی حه‌شدی شه‌عبی به ڕێبه‌ریی هادی عامری و ناوه‌ندی حیزبی ئه‌لده‌عوه و ئاگریان تێبه‌ردان. خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵك له به‌غدا له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی ناڕازی، كه به‌نیازبوون له پردی جمهووری تێپه‌ڕ بن و خۆیان بگه‌یه‌ننه ناوچه‌ی سه‌وز، بریندار بوون.
ئه‌م هێرشه وه‌حشیانه‌یه بۆسه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازی، كه خوازیاری كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی حیزبه گه‌نده‌ڵه سیاسیه‌كانن، له حاڵێكدایه كه مسته‌فا كازمی له یه‌كه‌مین دانیشتنی كابینه‌كه‌یدا باسی له هێندێك ڕێفۆرم و بڕیار له‌وانه ئازادیی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی چه‌ند مانگی ڕابردوو و دیتنه‌وه‌ی هۆكار و بڕیارده‌رانی كوشتاری خه‌ڵك له ڕێگه‌ی پێكهێنانی كۆمیته‌ی ده‌رخستنی حه‌قیقه‌ت كرد كه ئه‌وه‌ش به‌مانای حه‌واڵه كردنی هه‌مووی ئه‌م ته‌وه‌رانه‌یه بۆ داهاتوویه‌كی نادیار.
ئاشكرایه كه له چوارچێوه‌ی سیسته‌می دابه‌شكاریی سیاسیی ئێستای عێراقدا كه له ماوه‌ی ١٧ ساڵی ڕابردوودا حیزبه فرقه‌یی و ئایینیه‌كان به پشت به‌ستن به میلیشیای چه‌كدار و به ده‌خاڵه‌ت و پشتیوانیی ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه، گشت ده‌سه‌ڵاتیان له نێوان خۆیان دا دابه‌ش كردووه و هه‌ر گرووپێكیش هه‌وڵ ده‌دات خۆی به‌هێزتر كات و دزی و گهندهڵهیهكانی په‌ره پێبدات، هیچ سه‌همێك بۆ باشتر كردنی ژیانی خه‌ڵك و خزمهتگوازیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نامێنێته‌وه. درێژه و په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كانی خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو دژبه برسیه‌تی و نائه‌منی و گه‌نده‌ڵیی دسه‌ڵاتی عێراق، له ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا، ته‌نیا بزووتنه‌وه‌یه‌كه كه خه‌ڵكی عێراق هیوایان پێیه‌تی. ئه‌م بزووتنه‌وه عادڵانهیهی خه‌ڵكی عێراق كه هه‌تا ئێستا تاكتیكی حیزبه گه‌نده‌ڵه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی عادڵ عه‌بدول مه‌هدیی ناچار به ئیستعفا كرد، له درێژه‌دا ده‌توانێ ببێته فاكتێكی چاره‌نووس ساز له پێناو ڕزگار كردنی خه‌ڵكی عێراق له وه‌حشیگه‌ری و به‌ربه‌ریه‌تی حیزبه گه‌نده‌ڵ و میلیشیاكان و ده‌خاڵه‌تی ڕژیمه دژه ئینسانه‌كانی وه‌ك كۆماری ئیسلامی و ئه‌مریكا و باقییه‌كه‌یان.