ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشانی شاری ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی خراپی مه‌ئموورانی شاره‌داری، ده‌ستییان دایه كۆبوونه‌وه.
ده‌ستفرۆشان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له ئاست ڕێگری كردنی شاره‌داری له كاری ده‌ستفرۆشی و سووكایه‌تی پێكردنییان و هه‌روه‌ها دانانی بازاری شه‌و له مه‌یدانی “نهماز” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. ده‌ستفرۆشانی ناڕازی ڕاشیانگه‌یاندووه كه شاره‌داری ڕێگری له هه‌رچه‌شنه دهستفرۆشییهك له ده‌ورووبه‌ری “بازاری میژوویی ته‌ورێز” ده‌كات. شایانی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، ده‌ستفرۆشانی شاری ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاوی شاره‌داری له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.