كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشانی ته‌ورێز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاوی مه‌ئموورانی شاره‌داریی، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، له‌ئاست كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لووپه‌له‌كانیان له لایه‌ن مه‌ئموورانی شاره‌درایی و هه‌روه‌ها پێكهێنانی بازاڕی شه‌وانه له مه‌یدانی “نهماز” له‌مشاره ناڕازین. ناڕازییان ده‌ڵێن، شاره‌داریی ته‌ورێز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ هه‌رجۆره دهستفرۆشییهكی له ده‌ورووبه‌ری بازاڕی تاریخی ئه‌مشاره قه‌ده‌غه ڕاگه‌یاندبوو. شایانی باسه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشان له ناڕه‌زایه‌تیی به پێشگرتنی شاره‌داریی ته‌ورێز به ده‌ستفرۆشی له ده‌ورووبه‌ری ئه‌م بازاڕه، له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ته‌ورێز ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كاربه‌ده‌ستێكی ڕژیم وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ناڕازییان نه‌بووه.