ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، سه‌ره‌ڕای سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌رینی ناڕازیان، ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران له شاره‌كانی ئێستانبۆڵ و ئانكارا، بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی بوو.
له نزیك یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی بۆغازیچیی ئێستانبۆڵ، دژبه هاتنه سه‌ركاری نادیمۆكراتیكی سه‌رۆكی نوێی ئه‌م زانكۆیه ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كاردانه‌وه به ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران، وێڕای تێرۆریست پێناسه كردنی ئه‌وان، ته‌ئكیدی كرد كه بۆ ڕێگری له درێژه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه هه‌ر هه‌وڵێك كه پێویست بێت ئه‌نجام ده‌درێت. شایانی باسه، ئه‌گه‌رچی پۆلیس درێژه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی قه‌ده‌غه ڕاگه‌یاندووه و ژماره‌یه‌كی زۆری له ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه هه‌روا درێژه‌یان هه‌یه و له ئێستادا كهڵانشارهكانی وه‌ك “ئانكارا”شی گرتووه‌ته‌وه.