
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی “ئازاد”ی كه‌ره‌ج بۆ چه‌نده‌مین جار له پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاره‌كانی ئێران، له حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “خه‌ڵكی ئێمه ماندووه، كۆیله‌داری جێی نییه” وێڕای پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و خواستی خۆپیشانده‌ران، ده‌ستبه‌سه‌ر و كوژرانی ناڕازییانیان له لایه‌ن هێزه ئه‌مه‌نییه‌كان به توندی مه‌حكووم كردووه.
