به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی مهسمومییهتی لانیكه‌م ١٥٠ خوێندكاری له زانكۆی علم و سه‌نعه‌ت، خوێندكارانی ئه‌م زانكۆیه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه.
به دان پێدانانی ده‌بیری شورای سنفی ئه‌م زانكۆیه ١٥٠ خوێندكار تووشی مه‌سموومیه‌تی غه‌زایی بوون. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شه‌وی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكاران به نشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له خواردنی غه‌زا خۆیان بوارد. خوێندكاران هه‌روه‌ها له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان له به‌رامبه‌ر بینای ره‌ئیسی ئه‌م زانكۆیه سفره‌ی به‌تاڵیان داخست.