ڕاپۆرته‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له بولیوی به ئاكامی هه‌ڵبژاردنی سه‌روك كۆماری ئه‌م وڵاته به تووندوتیژی كێشرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئاكامی سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه “مورالس” به به‌ده‌ستهێنانی ٤٥ له‌سه‌دی ده‌نگه‌كان و ڕه‌قیبی ناوبراو “كارلوس مسا” سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌م وڵاته به ٣٨ له‌سه‌د ده‌نگه‌كان، هیچ یه‌كیان له ده‌وری یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، به‌ڵام به ته‌واو كردنی ژماره‌ی ده‌نگه‌كان و كۆتایی كه ئه‌نجمنی باڵای هه‌ڵبژاردن بڵاوی كرده‌وه، مورالس به ٤٧ له‌سه‌دی ده‌نگه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتوو ڕاگه‌یندراوه. ناڕازییان كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان قه‌بووڵ نیه و ده‌شڵێن له ساخته‌كاری كراوه.