ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان، كرێكارانی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له ساڵی ٨٧ كه ئه‌م شیركه‌ته سپێرداروه به كه‌رتی تایبه‌ت، كێشه‌وگرفته‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ش ده‌ستی پێكردووه. ده‌شڵێن: له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا، ١٨٠ كه‌س له كرێكاران به بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه، نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكار كه له‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تیی ماونه‌ته‌وه له ساڵی ٩٥وه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه، خوازیاری په‌رداخت كردنی زیاتر له ٢٠ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بوون.