به پێی ڕاپۆرته‌كان، له تێكهه‌ڵچوونه‌كانی شه‌وی سێشه‌ممه له شاری كێنووشا له ئه‌یاله‌تی ویسكانسینی ئه‌مریكا كه له ناڕه‌زایه‌تی به ته‌قه‌ی پۆلیس له كه‌سێكی ڕه‌شپێست هاته ئاراوه، لانیكه‌م دوو كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌م تێكهه‌ڵچوونه كاتێك هاته ئاراوه كه سه‌دان ناڕازی بۆ سێهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ڕه‌شپێست له لایه‌ن پۆلیسه‌وه هاتنه سه‌قامه‌كان. به‌پێی ئه‌و گرته ویدێئۆیانه كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، جه‌یكۆب بله‌یك، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ده‌ستی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس سپی پێست، له‌به‌رچاوی سێ منداڵه‌كه‌ی، ٧ جار ته‌قه‌ی لێكراوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
