
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی هێند له پێته‌ختی ئه‌م وڵاته له ئاست په‌سه‌ندكردنی یاسانی نوێی پێنه‌دانی مافی هاووڵاتی به موسوڵمانانی بیانی، ده‌ستیان به خۆپیشاندانێكی هێمنانه كرد.
ئه‌م خۆپیشاندانه، یه‌ك ڕۆژی به دوای ئه‌وه به‌ڕێوه‌چوو كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی هێند، له ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێپێوانه‌كانی شاری ده‌لی نه‌و، جارێكی دیكه پشتیوانی خۆی له‌م یاسانه ده‌ربڕی و ناڕازییانی به ترساندنی خه‌ڵك له‌م وڵاته ناوبرد. ناڕازییان به‌م ناڕه‌زایه‌تییه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه بوون.
