
ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، له ئه‌نجامی درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی له شاری به‌یروت زیاتر له ٤٠ كه‌س برینداربوون.
كاتژمێرێك دوای ئه‌م ڕووداوه سه‌دان كه‌س له ناڕازییان به بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لۆبنان له ده‌وروبه‌ری پارله‌مانی ئه‌م وڵاته كۆبوونه‌وه. هه‌واڵنێری ڕویترز باسی له‌وه كرد كه هێزه ئه‌منییه‌كان به شێوه‌ی به‌ربڵاو له ده‌وروبه‌ری بینای پارله‌مان جێگیربوون و ده‌ستیان به لێدان و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خۆپیشانده‌ران كرد. هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كانی لۆبنان شه‌وی شه‌ممه و سه‌رله‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه، به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی ناڕازییان گازی فرمیسك ڕێژ و گلوله‌ی لاستیكییان به كارهێنا و له ئاكامدا لانیكه‌م ٤٦ كه‌س برینداربوون.
