ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، هاووڵاتییانی شاره جۆراوجۆره‌كانی سیستان و به‌لووچستان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به كوژرانی سووختبه‌ران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه به‌ره‌و شۆفیران و سووختبه‌رانی ناڕازی، كوژرانی لانیكه‌م ١٠ كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه و داخرانی سنووره‌كانی لێكه‌وته‌وه. له‌و ڕێكه‌وته‌وه هه‌تا ئێستا، سێ ناڕه‌زایه‌تیی به‌رین له شاره‌كانی سه‌رجه‌نگه‌ڵ، سوران، سه‌راوان، جكیگۆر، ئیرانشار و زاهێدان به‌ڕێوه‌چووه. ناڕه‌زایه‌تی دژبه به‌ستنی ڕێگاوبان و شوێنی كه‌سبی سووختبه‌ران ته‌نیا نموونه‌یه‌كه له‌و ناڕه‌زایه‌تییانه كه چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و به توندوتیژی كێشراوه. له ئێستادا هێڵی ئینتێرنێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌م ئۆستانه به ته‌واوی پچڕاوه. شایانی باسه له جه‌ره‌یانی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وامی هاووڵاتییان، ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و یان بریندار بوون. هه‌روه‌ها كوژرانی دوو ناڕازی له‌وانه تازه‌لاوێك به‌ناوی “حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د زێهی” ١٣ ساڵ ته‌مه‌ن، له ئاوایی “شورو”ی زاهێدان ڕاگه‌یه‌ندراوه.