به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، باروودۆخی ناله‌باری ئابووریی و قه‌ره‌نتینه‌ی سه‌رتاسه‌ری، خه‌ڵكی له شاری هه‌ژارنشینی به‌نده‌ری ترابلۆسی لۆبنان هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران كه له باروودۆخی ئابووری ناڕازین، له چه‌كی گه‌رم كه‌ڵگیان وه‌رگرتووه و به‌هۆیه‌وه هه‌تا ئێستا ٤٠٠ كه‌س بریندار بوون و ٢ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایه‌تحاڵان ڕایانگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان، شه‌وی هه‌ینی نه ته‌نیا گازی فرمێسك‌ڕێژ و گولله‌ی په‌لاستیكی، به‌ڵكوو چه‌كی گه‌رمیشیان له دژی خۆپیشانده‌ران به‌كار هێناوه. شایانی باسه، نزیك به یه‌ك ساڵه كه قه‌یرانی ئابووری له وڵاتی لۆبنان توندتر بووه‌ته‌وه و توانای كڕینی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌رزشی پاره‌ی ئه‌م وڵاته له به‌رامبه‌ر دۆلاردا، یه‌كجار هاتووه‌ته خوارێ.