به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتییانی خه‌باتكاری شاری ئیسفه‌هان له كاتژمێر شه‌شی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌مشاره ده‌ستی پێكردووه و هاووڵاتییان بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئیسفه‌هانیش هه‌روه‌ك زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران فه‌زای توندی ئه‌منییه‌تی په‌یره‌و كراوه و هێزه ئه‌منییه‌كان به شێوه‌ی به‌ربڵاو له ئاستی شار بڵاوه‌یان پێكراوه. شایانی باسه، ناڕازییان له ئیسفه‌هان به سه‌رنج نه‌دان به هێزه‌كانی ڕژیم و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م هێزانه بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی درووشمی دژه ده‌وڵه‌تی خوازیاری ڕووخانی ئه‌م ڕژیمه بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكاران و كارمه‌ندانی مێترۆكان، مه‌ده‌رسه و زانكۆكان بۆ پشتیوانی له خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له شاره‌كانی ئێران، له چوونه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام خۆیان بواردووه و مانیان گرتووه.