کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌ واشینگتۆن

ادامه اعتراض‌های ضد نژادپرستی در واشنگتن 2

ادامه اعتراض‌های ضد نژادپرستی در واشنگتن 2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ توندووتیژی پۆلیسی له‌دژی ڕه‌ش پێسته‌كان له‌ ئه‌مریكا، ڕۆژی هه‌ینی له‌ شاری واشینگتۆن پێته‌ختی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای جێگیربوونی به‌ربڵاوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و زرێپۆشه‌كان، هه‌روا به‌رده‌وام بوو.

ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “گیانی ڕه‌ش پێسته‌كان گرنگه‌” و به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی وێنه‌ی “جۆرج فلۆید”، له‌ئاست ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. به‌ پێی بڵابوونه‌وه‌ی چه‌ندین گرته‌ ویدیۆ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌گه‌ڵ توندوویژی هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌. هاوكات ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چه‌ندین كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ برینداربوون. شایانی باسه‌، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به‌ خۆپیشانده‌ران له‌ “لافایت پارك”ی واشینگتۆن، گازی فرمێسكڕێژ و سپره‌ی بیباریان به‌كارهێناوه‌.