کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ كوشتنی لاوێكی فه‌له‌ستینی له‌ ئیسڕائیل

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كوژرانی لاوێكی فه‌له‌ستینی به‌ناوی “ئه‌یاد ئه‌لحاق” له‌ ئۆرشه‌لیم به‌ ده‌ستی پۆلیسی ئیسڕائیل، شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م لاوه‌ فه‌له‌ستینییه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی جۆزه‌ردان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ قۆناغێكی تاقیكردنه‌وه‌ له‌ ماڵێ هاتبووه‌ ده‌رێ كه‌ له‌ڕێگا له‌ لایه‌ن دوو مه‌ئمووری پۆلیسی ئیسڕائیل ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێ و له‌ ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. به‌ پێی هه‌ندێ له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، یه‌كێك له‌و مه‌ئموورانه‌ كاتێك كه‌ هاوكاره‌كه‌ی پێ وتووه‌ ده‌ست له‌ ته‌قه‌كردن هه‌ڵگره‌،  گوێ پێنه‌داوه‌ و به‌رده‌وام ته‌قه‌ی له‌م لاوه‌ كردووه‌. شایانی باسه‌، دانیشتووانی شاره‌كانی ئۆرشه‌لیم و تێلاڤیڤ له‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كوشتنی ئه‌م لاوه‌ ده‌ستیانداوه‌ته‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی و هه‌تا ئێستا خۆپیشاندانه‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه‌. ناڕازییان خوازیاری سزادانی ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی كوشتنی “ئه‌یاد ئه‌لحاق” بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی شۆفێرانی وانت بار له‌ مه‌شهه‌د

-

هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌ت له‌ كارمه‌ندانی بێهزیستی كوردستان

-

بانگكرانی “مه‌تین حه‌سه‌نی” له‌ بریندارانی شۆڕشی ٩٨ به‌ دادسه‌رای بۆكان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری هه‌ورامان

-

برینداربوونی چوار كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاڵاوگه‌ی دهۆك

-