ڕۆژی پێنشجه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب له ئیسڕائیل و به سه‌دان هاووڵاتیی ئیسڕائیلی به شێوه‌ی هاوكات له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان له لێواری ڕۆژئاوا له ناڕه‌زایه‌تیی به كوژرانی لاوێكی فه‌له‌ستینی به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی ئیسرائیل، ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان.
خۆپیشانده‌ران ئه‌م ڕووداوه‌یان له‌گه‌ڵ كوژرانی “جۆرج فلۆید” له ئه‌یاله‌تی مینیاسووتا له ئه‌مریكا لێكداوه‌ته‌وه و له‌دژی پۆلیس درووشمیان وتووه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی ئیسڕائیلی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته له‌وانه، “به‌تول له‌حم، تێلاڤیڤ و حه‌یفا” هاوكات له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی فه‌له‌ستینی له لێواری ڕۆژئاوا، پشتیوانیان له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و كوشتنی پیاوێكی ڕه‌ش پێست له‌م وڵاته كرد و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، جه‌ختیان له پاراستنی گیانی هاووڵاتییان له وڵاته‌كانی خۆیان به تایبه‌ت گیانی ڕه‌ش پێسته‌كان كرده‌وه. ناڕازییانی ئیسڕائیلی له حه‌یفا و تێلاڤیڤ، وێنه‌ی چه‌ند هاووڵاتیی ئێتیۆپیایی كه له‌م دواییانه‌دا به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی ئیسڕائیل كوژرابوون، به‌ده‌سته‌وه گرتبوو و به‌رده‌وام ناوی ئه‌م كه‌سانه‌یان ده‌وته‌وه.