به‌دوای كوژرانی یه‌كێكی دیكه له قوربانیانی ده‌ستدرێژی جنسی له هێند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك و خوێندكارانی ئه‌م وڵاته به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، له‌ئاست پێڕانه‌گه‌یشتنی ده‌وڵه‌ت به په‌روه‌نده‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ له لایه‌ن چوار پیاوه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كرابووه سه‌ری و دواتر ته‌رمی نیوه‌گیانی ناوبراو له مه‌زرایه‌كی دووره‌ده‌ست دۆزاربوویه‌وه. شایانی باسه، ناوبراو دوو حه‌فته دوای ئه‌م ڕووداوه به‌هۆی ئازاره‌كانی و سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست دابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به‌م جه‌نایاته و سزادانی ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی بوون. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ریش دوو كچی ٥ ساڵ ته‌مه‌ن و ٢٣ ساڵ ته‌مه‌ن له شاری دێهلی نه‌و پێته‌ختی هێند ده‌ستدرێژی سێكسیان كرابووه سه‌ر، به‌ڵام پۆلیسی ئه‌م وڵاته هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی به ئاڕاسته‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی تاوانبارانی ئه‌م ڕووداوه هه‌ڵنه‌گرتووه.