ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شاره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا شایه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژبه توندووتیژی پۆلیسی ئه‌مریكا له‌هه‌مبه‌ر هاووڵاتییانی ڕه‌ش پێستی دانیشتووی ئه‌م وڵاته بووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شاری پۆرتله‌ندی ئه‌مریكا به‌دوای كوژرانی “جۆرج فلۆید” به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌یاله‌تی مینیاپۆلیس له ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ، بووه‌ته مه‌یدانی خۆپیشاندان له‌دژی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی. شایانی باسه، دۆناڵد ترامپ چه‌ندین جار خۆپیشانده‌رانی مه‌حكووم كردبوو و تۆڕی چالاكانی دژه فاشیستی به تیرۆریست ناوبردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ركوت كردنیان كردبوو. خۆپیشاندانه‌كان له پۆرتله‌ند له‌حاڵێكدا هه‌روا به‌رده‌وامه كه توندووتیژی پۆلیس له شاری “كێنۆشا” له ئه‌یاله‌تی ویسكۆنیسن و كوژرانی هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ڕه‌ش پێست به ناوی “جه‌یكوب بلیهك” به‌ده‌ستی ئه‌م هێزانه، شه‌پۆلێكی نوێی دژبه توندووتیژی هێناوه‌ته گۆڕێ. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، هاووڵاتییه‌كی ڕه‌ش پێست له لایه‌ن پۆلیسه‌وه له پشته‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و فیلمی خنكانی ڕه‌ش پێستێكی دیكه به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له مانگی مارسی ئه‌مساڵ، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی تازه‌لاوێكی توندرۆ كوژراون و ئه‌ندامێكی تۆڕی چالاكانی دژبه فاشیست له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانی لایه‌نگرانی توندرۆی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، كراوه‌ته ئامانج.
