ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی خه‌باتكاری شاری تاران بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌ت دروشمیان وته‌وه.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “ئازادی” تاران و هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “به من مه‌ڵێ فیتنه‌گه‌ر، فیتنه خۆتی سته‌مكار” له‌دژی كۆماری ئیسلامیی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، هاووڵاتییان له شاری تاران به‌دوای ئه‌وه‌یكه سپای پاسداران به‌رپرسایه‌تیی كه‌وتنه خواڕێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ، به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ئاست دره‌نگ ڕاگه‌یاندنی هۆكاری كه‌وتنه خوارێ ئه‌م فڕۆكه‌یه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.