كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ (له شاره‌كی سه‌نعه‌تی ئه‌لبۆرزی قه‌زوین) ڕایانگه‌یاند: به شوێن چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه. به وته‌ی كرێكاران ماوه‌ی سێ مانگ حه‌قده‌ست و پێنج مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ته‌نیا بیانووی به‌رپرسان نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵییه.