کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌

استمرار تجمع کارگران بخش دفع آفات نیشکر هفت تپه1

كرێكارانی به‌شی ده‌فعی ئافاتی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ ١٧هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان دا به‌ مانگرتن و له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری شووش ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی كرێكارانی به‌شی ده‌فعی ئافاتی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی و نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌ ١٧هه‌مین ڕۆژی خۆیدا، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌یی له‌ فه‌سڵییه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌یی بوون.