كرێكارانی به‌شی ده‌فعی ئافاتی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ١٦٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی حه‌وت ته‌په كه له ڕۆژی ٦ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبەست و ده‌ركردنیان له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون. نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبەست و بێكارکردنی كرێكاران له كاتێكدایه كه ئێستا کاتی كاری ئه‌و كرێكارانه‌یه كه به شێوه‌ی وەرزی كار ده‌كه‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه به‌ڕێوەبه‌رانی ئەو شیركه‌ته و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك حه‌فته له‌مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران، هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.