ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی به‌شی ته‌رابه‌ری شیركه‌تی نه‌وت و گازی زاگرۆسی جنووبی له ناوچه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی “پارسیان”، “ئاغاز” و “دالان” له به‌رانبه‌ر بینای ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند كه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ یه‌ك له داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له كۆبوونه‌وه‌كانیان. به وته‌ی كرێكاران ٤٠٠ كه‌س له شۆفیرانی به‌شی ته‌رابه‌ری ئه‌و شیركه‌ته كه ماوه‌ی ١٠ بۆ ١٨ ساڵه كاریان گواستنه‌وه‌ی كرێكاران و پێرسۆنێلی شیركه‌ت بووه بۆ سه‌ر كێلگه نه‌وتییه‌كان ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی بیكاری و شیركه‌ت له ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٩ی هه‌تاویه‌وه قه‌رارداده‌كانی گۆڕاوه بۆ حه‌جمی و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی لێكه‌وتۆته‌وه.