هێزه‌كانی پولیسی لۆبنان ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندان، به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران له شاری به‌یروت، گازی فرمیسك ڕێژ و ماشینی ئاوپاشییان به كارهێناوه.
به پێی هه‌واڵنێری ڕویترز، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ناڕازییان كه له هه‌وڵ دا بوون ڕێگرییه‌كانی ئه‌منییه‌تی له ده‌وروبه‌ری بینا ده‌وڵه‌تییه‌كان تێپه‌ڕێنن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پولیس تێكهه‌ڵچوون. شایانی باسه، ده‌یان كه‌س له خۆپیشانده‌ران بریندار و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.