
شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، بۆ دووهه‌مین شه‌و، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی لۆبنان به ده‌خاڵه‌تی پولیس به تووندوتیژی كێشرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پولیسی لۆبنان به مه‌به‌ستی بڵاو كردنی خۆپیشانده‌ران له باتووم و گازی فرمیسك ڕێژ كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو له ده‌ستپێكی ناساندنی كابینه‌ی “حسان دیاب” له مه‌قامی سه‌رۆكی ده‌وڵتی نوێ ڕوویداوه.
