شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١ی به‌فرانبار، جارێكی دیكه ناڕازییانی لۆبنانی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنی دروشم خوازیاری ده‌ست له كار كشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌ره‌ڕای سه‌ركۆت و تووندوتیژی هێزه ئه‌منییه‌كانی لۆبنان له‌وانه حیزبۆڵلا، خه‌ڵكی شاره‌كانی لۆبنان به هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ بوون. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها ڕێگای ناوچه‌كانی باكووری لۆبنان و ناوچه‌ی “به‌قاع” و “قه‌ب ئه‌لیاس” له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌یان داخست.