ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، ده‌فته‌ری سازمانی به‌در سه‌ر به ڕژیمی ئێران له شاری ناسرییه له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ئاگردرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها به وتنی چه‌ندین دروشم له ئاست ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ڕژیمی ئێران له كاروباری عێراق ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “محه‌ممه‌د توفێق عه‌لاوی” بوون. هاوكات له شاره‌كانی دیوانیه، به‌سره و به‌غدادیش خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.