کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ عێراق و گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران

کشته شدن چهار نفر دیگر در اعتراضات

کشته شدن چهار نفر دیگر در اعتراضات

له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ هه‌واڵی گیان له‌ده‌ست دانی ٤ كه‌س و بریندار بوونی لانیكه‌م ٥٠ كه‌سی دیكه‌یان پشتڕاست كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كانن سێ كه‌س له‌ قوربانیانی به‌ زه‌ربه‌ی نارنجه‌كی گازی فرمێسك ڕێژ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌ بۆمبی سه‌وتی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كوژراوه‌. هه‌واڵنێری ڕوویتێرز له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق بۆ بڵاوه‌ پێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازیان له‌ مه‌یدانی ته‌حریر فیشه‌كی جه‌نگی و  گولله‌ی پلاستیكی و نارنجه‌كی سه‌وتی و گازی فرمێسك ڕێژیان به‌كار هێناوه‌. شایانی باسه‌ له‌ ئێستادا بێجگه‌له‌ شاری به‌غدا له‌ چه‌ندین شاری دیكه‌ی باشووری عێراق خۆپیشاندانه‌كان هه‌روا به‌رده‌وامن.