خۆپیشاندان و ناكۆكییه‌كان له وه‌ڵاتی ئێكوادۆر كه به هۆی هه‌ڵگرتنی یارانه‌ی سوته‌مه‌نی ده‌ستی پێكردووه، ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی ناچار كردووه بارودۆخی تایبه‌ت ڕابگێنێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاوكات پۆلیس به مه‌به‌ستی بڵاوه‌كردنی ناڕازییان گازی فرمیسك ڕێژی هاوێشت و له ماشینه‌كانی ئاوپاش كه‌ڵكی وه‌رگرت. به حه‌زفی یارانه‌ی سوته‌مه‌نی، نرخی بنزین و گازوئیل له‌م وڵاته دوو به‌رابه‌ر ده‌بێ. خۆپیشانده‌ران به سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته‌ی ئامریكای لاتین به هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، هاتووچۆیان تووشی كێشه كردووه. هه‌روه‌ها شوفێره‌كانی تاكسی و كامیونه‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كانیان به “كیوتو” داخست. ده‌وێترێ له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه تا ئێستا ١٩ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.