كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، بۆ ٦٠مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانیش به‌شداریان كردبوو، ناڕازییان جه‌ختیان كرده‌وه كه تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له كۆبوونه‌وه و مانگرتن. شایانی باسه، ٩ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له دانیشتێنك كه له به‌هارستان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم بوویان به هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی نه‌گه‌یشتوون و دیاری كرانی بارودۆخی كرێكارانی هه‌فت ته‌په بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو دواخراوه.