كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ بۆ ٣٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له‌م ماوه‌یه‌دا به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی و ڕێپێوان له‌ئاستی شاری شووش، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی چوار مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، تازه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له شیركه‌ت، دادگایی كردنی ئومید ئه‌سه‌د به‌یكی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانی بۆ سه‌ر كاربوون، به‌ڵام به‌دوای ٣٨ ڕۆژ هێشتا ئه‌م خواستانه جێبه‌جێ نه‌كراوه و هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیان نه‌بوون.