كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ بۆ ٣٦مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و به‌كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رماندرایی شووش، جه‌ختیان كرده‌وه كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ٣٦ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه و كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی و ڕێپێوان له‌ئاستی شاری شووش، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان له‌وانه، “ئازادكرانی خێرا و بێ شه‌رتومه‌رجێ كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، تازه كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ركار، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و سزادانی “ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی و ڕۆسته‌می”، له‌سه‌ر كار لابردنی كارفه‌رما و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازی له هه‌فت ته‌په و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه دزراوه‌كانی شیركه‌ت و نه‌مانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت” بوون.