ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی مۆجته‌مه‌عی سه‌نایه‌عی له‌به‌نیاتی پاژن له نه‌سیم شار سه‌ر به شاری ساوه، جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به بهڵاتهكلیفی كارییان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌ته‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری هه‌روه‌ها به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٦ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٣ مانگی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمین ئێجماعی له لایه‌ن كارفرمای ئه‌م شیركه‌ته‌وه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه، كارفه‌رمای به‌ڵێنی داوه كه له ماوه‌ی مانگێك و نیو حه‌قده‌ستی كرێكاران به ته‌واوی په‌رداخت ده‌كات به‌ڵام كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.