ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له ٢٣مین ڕۆژی مانگرتنیاندا، له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره دهركاوهكانیان بۆ سه‌ر كار، په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كرێكارانی فه‌سڵی و به‌شی ده‌فعی ئافات، هه‌روه‌ها چاكسازی له بواری به‌رهه‌مهێنانی كارخانه بوون.
