ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی هه‌فت ته‌په، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان هاوكات له‌گه‌ڵ ٩٥مین ڕۆژی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، به‌رپرسی بازڕه‌سی شیركه‌ت له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌كی سارد و سووكایه‌تی كردن به كرێكاران، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی له كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه، به‌وتنه‌وه‌ی درووشم جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان كردووه‌ته‌وه. هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی گاردی تایبه‌ت بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كرێكارانی ناڕازیی، چوونه‌ته ناو ئه‌م شیركه‌ته و له‌ڕێگه‌ی نواندنی زۆر، هه‌وڵیان داوه بڵاوه به ناڕازییان بكه‌ن.