ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ كرێكارانی شاره‌داریی سریش ئاباد، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی شاره‌داریی سریش ئاباد له شارستانی قۆروه هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی كۆردستان، له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ڕایانگه‌یاندووه كه به‌له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی ناله‌باری ئابووری و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی ویرووسی كۆرۆنا، نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان ژیانیانی له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی جیدی به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه دوایین حه‌قده‌ستێك كه پێیان دراوه، له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٨ دا بووه كه ئه‌ویشیان به زه‌بری مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی وه‌رگرتبوو.