سه شنبه – ۱۸ تیر – ۱۳۹۸ , 09 – 07 – 2019
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “ئازه‌رابی ئه‌راك”، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی پوشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی كارییان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی شاری ئه‌راك بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه به هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گۆلان و جۆزه‌ردان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان ده‌ستیان له كار كێشابوونهوه. كرێكاران ڕایانگه‌یاند، له كاتێكدا كه ئه‌م كارخانه‌یه به كه‌رتی خسووسی ڕاده‌ست كراوه، حه‌قده‌سته‌كانیان به دوای چه‌ندین مانگ په‌رداخت ده‌كرێ و ڕه‌وتی ده‌ر كردنی كرێكارانیش هه‌روه‌ها به بیانووه جۆراوجۆره‌كان ڕوو له چوونه‌سه‌ره‌وه‌یه و هه‌تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان درێژه به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ده‌ن.