كرێكارانی كارخانه‌ی گازی بوتان له ساوه ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، بۆ دووهه‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارخانه له‌ناو ناڕازییاندا ئاماده بوو و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی تا دوایین كات نارده‌وه بۆ ماڵێ. كرێكارانی ناڕازیی له كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر كارفه‌رما تا چه‌ند ڕۆژی داهاتوو وه‌ڵامێكی ڕوونیان پێ نه‌داته‌وه، ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاوتر به‌ڕێوه ده‌به‌ن و دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.