ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، بۆ پانزدههۆمین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی شووش كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ناڕازیان خواسته‌كانیان، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، پێڕاگه‌یشتن به باروودۆخی پیشه‌یی، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شیركه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكارانیان بوسه‌ر كار، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شی خسووسی و هه‌روه‌ها دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی ده‌رمانی ڕاگه‌یاندووه. شایانی باسه، پێشتریش كرێكارانی هه‌فت ته‌په چه‌ندین جار ده‌ستیان دابووه مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی و له جه‌ره‌یانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به زیندان و ئه‌شكه‌نجه و شهللاق مه‌حكووم كرابوون.