كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، بۆ حهوتهمین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
حهوتهمین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له كاتێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه هێشتا هیچ كام له به‌رپرسانی شیركه‌ت، وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانی كرێكاران نه‌بوون. ئه‌م كرێكارانه خوازیاری په‌رداختی كرانی حه‌قده‌ستی دواخراو، درێژكردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه بیمه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ركار، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌ت، له‌سه‌ر كار لابردنی كارفه‌رما، سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی ده‌وڵه‌تی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی شیركه‌ت” به كرێكاران بوون.