كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌روه‌ندكه‌نار ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌دارییه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌روه‌ندكه‌نار، له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی كرێكارانی شاره‌داریی، سه‌رۆكی ئیداره‌ی ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕژیم له ئابادان، شاره‌دار و ئه‌ندامانی شوڕای شاری ئه‌روه‌ندكه‌نار، بڕیار درا كه بڕی یه‌ك مانگ له حه‌قده‌ستی كرێكارانی ناڕازیی تا سێ ڕۆژی داهاتوو په‌رداخت بكرێ و ڕه‌وتی په‌رداخت كردنی باقی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌یگیری بكرێت.