ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشاندانه‌كان له لوبنان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و ناڕازییان هه‌ندێ له ڕێگاكانیان به‌ستووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران ئۆتووبانی “ئه‌لعه‌ره‌بی” كه لوبنان به سوورییه‌وه گرێ ده‌داته‌وه به‌ستووه. هه‌روه‌ها چه‌ندین ناوچه له پارێزگای “بۆقاع” له باكووری لوبنان له‌وانه جاده‌ی سه‌ره‌كی شاری ترابلۆس ـــ لوبنان له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌ستراوه. ناڕازییان هه‌روه‌ها جاده‌ی “خه‌لده” له شاری به‌یرووت به‌دوای ئه‌وه‌یكه ڕۆژی هه‌ینی ئه‌ڕته‌شی لوبنان ئه‌م ڕێگه‌یه‌یان كرده‌وه، سه‌رله‌نوێ به‌ست. له لایه‌كی دیكه ڕاپۆرته‌كان باس له مانگرتنی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه خسووسییه‌كان له‌م وڵاته ده‌كه‌ن. شایانی باسه، له حاڵێكدا كه مه‌دره‌سه ده‌وڵه‌تی و خسووسییه‌كان و هه‌روه‌ها زانكۆكان له لوبنان هه‌روا كراوه‌ن، به‌ڵام بانكه‌كان هه‌روا داخراون.