به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری هێرانا، بێهنام فه‌تاحی، ئه‌میر مووسایی، نۆرۆز سێكان، وه‌لی حاجی پوور و په‌یمان ئه‌مین ئیسلام، له ناڕه‌زایه‌تی به ڕانه‌گوازرانیان بۆ زیندانی شاره‌كه‌ی خۆیان، له سێهه‌مین و چواره‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردن دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بێهنام فه‌تاحی كه له یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له زینداندا به‌سه‌ر ده‌بات به تۆمه‌تی “خوڵقاندنی پشێوی له سیستمی دراوی ئێران” به ٥ ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌للاق و زه‌وت كرانی داراییه‌كانی و ئه‌میر مووسایی كه له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له زیندانی تاران دا ڕاگیراوه به تۆمه‌تی هاوشێوه به ٦ ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌للاق مه‌حكووم كراوه.