ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ١٤ ده‌روێشی گۆنابادی كه پێشتر له ناڕه‌زایه‌تیی به گوشار خستنه‌سه‌ر “نوور عه‌لی تابه‌نده” مه‌رجه‌عی گۆنابادییه‌كان و هه‌روه‌ها ئاسته‌نگییه‌كانی ناو زیندان مانیان له خواردن گرتبوو، هه‌روا له مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وامن.
شایانی باسه، ئه‌م به‌ندكراوانه به‌هۆی به‌رده‌وامی مانگرتنه‌كه‌یان تووشی خوێنڕێژی مه‌عیده، دابه‌زینی ئاستی وشیاری و بێ توانایی له ڕێگاڕۆیشتن بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م به‌ندكراوانه پێشتر له زیندانه‌كانی تاران و ئێوین له ناڕه‌زایه‌تیی به گوشارخستنه سه‌ر “نوور عه‌لی تابه‌نده” ده‌ستیان دابووه مانگرتن له خواردن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌ك له‌م به‌ندكراوانه به‌هۆی ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ندرووستیان، كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێنابوو. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ده‌روێشه گۆنابادییه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تییه‌وه خراونه‌ته ژێر ئه‌زیه‌ت و ئازارێكی زۆره‌وه، به جۆرێك كه ئه‌م گوشارانه له ڕووداوی “گلستان هفتم” به ڕاده‌یه‌كی زۆرتر خۆی نیشان دا.