کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێوین

درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی سێ به‌ندكراو

درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی سێ به‌ندكراو

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “بەرزان محەممەدی”، به‌ندكراوی سیاسیی وێڕای سێ به‌ندكراوی سیاسیی دیکی بە ناوەکانی “مێهدی مەسکین نواز، ڕەزا محەممەد حسێنی و خالید پیرزادە”، له‌ ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانه‌وه‌ لە زیندانی ئێوین دەستیان داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن.

ئەم چوار به‌ندكراوه‌ سیاسییەی بەندی ٤ی زیندانی ئێوین، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین له‌ئاست بێبەری کردنیان لە دادوەری کردنی نادادپەروەرانە، دژایەتی کردنی دەزگای قه‌زایی لەگەڵ ئازادیی بێمەرجی ئەوان و لە بەرچاونەگرتن و جیانەکردنەوەی زیندانییان بەپێی تاوانەکانیان، ماوەی ٥ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، بەرزان محەممەدی لە کاتی ناڕەزایەتییەکەی مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٧، دەستبەسەر و لە دادگای سەرەتاییدا، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی و پڕوپاگەندە له‌دژی نیزام” بە ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ناوبراو دواتر لە لایەن لقی ٥٤ی دادگای پێداچوونەوەی تاران، حوكمه‌كه‌ی بۆ ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری گۆڕدرا.