به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی، ٣٢ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و گوازراوهتهوه بۆ زیندانی کرمان.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، زەینەب جەلالیان لە ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانهوه لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی سەکینە پەروانە لە زیندانی قەرچەکی وەرامین مانگرتن له خواردنیان ڕایگهیاندووه و ناوبراو خوازیاری گەڕاندنەوەی بۆ زیندانی شاری خۆی بووه. شایانی باسه، ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕێكهوتی ٩ی گوڵان لە زیندانی شاری “خۆی”هوه بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین گوازرایەوە و هەر لەوێش تووشی پەتای کۆرۆنا بووه و له ئێتساشدا دۆخی تهندرووستیی نالهبار ڕاگهیهندراوه.