“جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان بۆ ١٢مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی به مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی دا.
“جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده” كه سه‌ره‌ڕای تووشبونی به ویرووسی كۆرۆنا و پێویستی خێرای به پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی، به بیانووی ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه به بێ ڕاگه‌یاندنی پێشووتر له زیندانی ئێوینه‌وه گوازتراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن. ناوبراو ڕایگه‌یاندووه به‌هۆی “ڕه‌چاونه‌كرانی ستاندارده‌كانی بێهداشت به مه‌به‌ستی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا”، “بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ سه‌باره‌ت به نه‌بوونی كۆرۆنا له ناو زیندانی ئێوین”، “فریودان و ڕاگوێزرانی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به جێگه‌ی نه‌خۆشخانه” و “ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و سه‌رگه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانی تاران” مانی له خواردن گرتووه.