کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

ادامه تجمع کارگران هفت تپه

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌منییه‌تی كردنی فه‌زای شاری شووش بۆ كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌، كرێكارانی ناڕازیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ بۆ ٧٤مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ناو نوێنه‌ری خه‌ڵك له‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی كارگێڕانی ده‌وڵه‌تی و ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس به‌ ئاماده‌بوون له‌ شوێنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ركوتیان له‌ كرێكارانی ناڕازیی كردووه‌، به‌ڵام ناڕازییان به‌ سه‌رنج نه‌دان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م هێزانه‌ و به‌رده‌وام بوون له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، نیشانیان دا كه‌ ئه‌م هه‌موو نادادپه‌روه‌ری و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ كاریگه‌ری نییه‌ و تا گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتن هه‌ڵناگرن.