کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی پزیشكانی ناوه‌ندی ده‌رمانی وه‌لفه‌جر له‌ گه‌چساران

243g

پنجشنبه – ۶ تیر – ۱۳۹۸ , 27 – 06 – 2019

243g

پزیشكانی كلینیكی پسپۆڕی ناوه‌ندی ده‌رمانی “وه‌لفه‌جر”ی گه‌چساران، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان دا.

ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا دانیشتنێكی زۆریان سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان ئه‌نجام داوه‌ كه‌ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه‌ و هه‌روه‌ها نامه‌ و برووسكه‌یه‌كی زۆریان سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان و كێشه‌وگرفتی پزیشكان بۆ به‌رپرسانی شارستانی و ئۆستانی ناردووه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین مانگ، هیچ هه‌نگاوێكی جیدی به‌ ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كانیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ هه‌ڵنه‌گیراوه‌.